سیستانی: حکومەت لاوازە لە بەرامبەر پێشێلکارییەکان

نوێنەری عەلی سیستانی رایگەیاند" هێرشەکانی رۆژانی رابردوو پێشێلکردنی سەروەری خاکی عێراقە و حکومەتیش بەرامبەریان لاوازە".

 

ئەحمەد سافی نوێنەری عەلی سیستانی لە وتاری رۆژی هەینیدا رەخنەی لە حکومەت گرت و وتی" حکومەتی عیراق لاوازە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییانەی لە چەند رۆژی رابردوودا لە خاکی عێراقدا روویاندا و بە روونی سەروەریی عێراقیان پێشێلکرد".

 

ڕاشیگەیاند" دەبێت عێراق خاوەن بڕیاری خۆی بێت و بیانییەكان تیایدا باڵا دەست نەبن، نابێت بیانییەكان رۆڵیان لە بڕیارەكانی حكومەتی عێراقدا هەبێت".

 

لەسەر کێشەی نێوان لایەنە عێراقییەکانیش نوێنەری سیستانی ئاماژەی بەوە کرد" نابێت زۆرینە بۆچوونی خۆی بسەپینێت بەسەر لایەنەکانی دیکەدا و دەبێت کێشەکان چارەسەر بکرێن، چونکە عێراقییەکان شایەنی ژیانێکی باشترن لەوەی ئێستا تێیدان".

 


PM:01:13:10/01/2020