ماڵپەڕی رووسیای ئەلیوم چەند وێنەیەکی کچەکەی قاسمی سلێمانی بڵاوکردۆتەوە کە لە نوێژی ئەمڕۆ هەینیدا لە شاری کرمانی ئێران کچی قاسم سلێمانی بە چەکەوە دەردەکەوێت.
زەینەب کچەکەی قاسمی سلێمانی فەرماندەی قودەس کە بەبۆردومانی ئەمەریکیەکان کوژرا، لە نوێژی هەینیدا ئەمڕۆ لە پێش ئاپۆڕایەکی خەڵکەوە بە چەکەوە دەرکەوت.
زینەب لەگەڵ کوژرانی باوکی دەمێک دەیووت مامەکانم تۆڵەی باوکم دەکەنەوە، دەمێک دەیووت: تۆڵەی کوژرانی باوکم دەکەمەوە.
رۆژی ههینی ٣ی كانونی دووهم قاسم سلێمانی، فهرماندهی فهیلهقی قودسی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی له عێراق لە هێرشێكی ئاسمانی ئهمریكادا بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.