زانایان ده‌ڵێن جۆرێكی ده‌گمه‌ن له ماسییه زه‌به‌لاحه‌كان كه ته‌مه‌نی 150 ملیۆن ساڵه به‌هۆی راوكردنی مرۆڤه‌وه كۆتایی هات. له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌م هه‌فته‌یه گۆڤاری زاستی ته‌واوی ژینگه، بڵاویكرده‌وه، ماسی پادل-ی زه‌به‌لاحی چینی، هه‌روه‌ها كه به ماسی ئه‌بوسه‌یف-ی چینی ناسراوه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی به‌ره‌و له‌ناوچوون چوو (ئینقرازی كرد).
ماسی پادل یه‌كێكه له ماسییه زه‌به‌لاحه‌كانی ده‌ریا كه درێژیینیان تا ئێستا تۆمار كرابێت 23 پێ (7 مه‌تر)و كێشه‌كه‌ی 1100 پاوه‌ند (498 كیلۆگرام) بووه. زیاتر له ناو روباری یانگستی- چین بووه‌و به‌هۆی خێراییه‌كه‌یه‌وه به(پڵنگی ده‌ریا) ده‌ناسرا له چین.
تشی وی سه‌رۆكی لێكۆڵینه‌وه له ئه‌كادیمیای چین بۆ زانستی ماسیناسی ده‌ڵێت:"خه‌ساره‌تێكه پێویستی به سه‌رزه‌نشتكرنی مرڤایه‌تی هه‌یه و هه‌رگیز قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه".
هه‌روه‌ها زیب هوجان، پسپۆری ماسی له زانكۆی نیڤادا له رینو، بۆ گۆڤاری ناشنال جیوگرافیك وتویه‌تی:"كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه!". "به‌چاوی خۆت ببینیت گیاندارێكی ئاوی ده‌گمه‌ن و ناوازه له‌ناوبچێت به‌بێ بوونی هیچ كاره‌ساتێكی سروشتی". وتیشی:"به‌بێ چاره‌سه‌ر ماینه‌وه، ئینسان هه‌موو شتێك ئه‌خوات، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماسییه‌ی كه ته‌مه‌نی 150 ملیۆن ساڵه، راونه‌كرایه‌وه نه‌خورایه به‌درێژای 40 ساڵی رابردوو، چی ده‌بوو! نازانم هیچم بۆ ناوترێت".
به پێی رای توێژه‌ره‌وه‌كان ماسی پادل له روباری یانگتسی له ساڵی 2003ه‌وه به‌ده‌گمه‌ن بینراوه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه له ساڵی 2005 تا 2010 به‌ته‌واوی نه‌ماوه.
زانایانی ئه‌مریكا هۆكاری كۆتایی هاتنی ماسی ئه‌بوسه‌یف بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه له‌سه‌ر رووباری یانگتشی به‌نداوێكی گه‌وره له ساڵی 1981 دروستكرا كه به‌هۆی به‌نداوه‌كه‌وه زۆربه‌ی ماسییه‌كان له‌ناو به‌نداوه‌كه‌دا گڵدرانه‌وه و خه‌ڵكی چین-یش راوێكی بێشوماریان كرد.
هه‌روه‌ها به‌پێی میدیای چین له‌و به‌نداوه و روباری یانگتشی، به‌هۆی راوكردنه‌وه 175 جۆر زینده‌وه‌ری ده‌ریایی به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌ڕوات. بۆیه رێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێز له ئه‌مریكا و ئه‌وروپا داوایان له چین كردووه كه راوكردن بۆ ماوه‌یه‌ك راگرێت و چین-یش هه‌فته‌ی پێشوو بڕیاری دا كه بۆماوه‌ی 10 ساڵ راوكردن له‌و روبارو به‌نداوه راگرێت.
ئا: لوقمان غه‌فوور