لەسەر هێرشەکانی ئێران
بەغدا سکاڵای لە ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر ئێران تۆمار کرد




حکومەتی عێراق لەسەر هێرشە مووشەکیەکانی بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق سکاڵای یاسایی لە ئەنجومەنی ئاسایش تۆمار کرد.

 

 
بۆ یەکەمجارە عێراق لە دوای رووخانی رژێمی پێشووەوە لە ٢٠٠٣وە، عێراق هەڵوێست بەرامبەر ئێران وەردەگرێت و میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە ئێوارەی ئەمرۆ هەینی ١٠ ی کانوونی دووەم بەغدا سكاڵای خۆی بردە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی ێودەوڵەتی.




بەپێی ئەو زانیاریانەی ئەو میدیایانە بڵاویان کردۆتەوە، لە ناوەرۆكی سكاڵانامەكەیدا عێراق بە ئەنجومەنی ئاسایشی رایگەیاندوە "موشەك بارانكردنکردنی خاكی عێراق لە لایەن ئێرانەوە و بە بەهانەی بەرگریكردن لە خود لە لایەن عێراقەوە رەتدەكرێتەوە".


هەروەها لە سکاڵاکەدا هاتووە " عێراق رەتیدەكاتەوە ببێتە مەیدانێك بۆ یەكلاییكردنەوی ململانێ نێودەوڵەتییەكان لە رێگەی بەكارهێنانی زەبر و توندوتیژییەوە".

 


PM:06:58:10/01/2020