سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕونکردنەوە دەدات

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی ئەو دوو بڕگەیەی ئاشکرا کرد کە ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازیی زیادی کردووە.

 

ئامانج رەحیم ڕایگەیاند" لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دوو بڕگەی دیکە تایبەت بە مووچە و چاکسازیی لە خانەنشینەکانی هەرێمی کوردستان زیاد کرا و دواتر رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا''.

 

وتیشی" برگەی یەکەم تایبەتە بەوەی هەر مووچەخۆرێک و سوودمەندێک لە بودجەی گشتی هەژمارێکیان بۆ دروست دەکرێت و لەوێ هەموو مافە دارییەکانیان بەوانەشی کە خەرج نەکراون دەپارێزرێت".

 

ڕاشیگەیاند" بڕگەی دووەم کە تایبەتە بە خانەنشینان، بڕیاردرا ئەو بڕە پارەیەی کە دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی لە ئەنجامی چاکسازییەکان، ئەولویەتی بۆ خانەنیشان دەبێت و دەبێت مووچەی خانەنشینان بەرزبکرێتەوە".

 


PM:09:09:10/01/2020