نرخی نەوت زیاتر دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ شەممە بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٤ دۆلارو ٩٨ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٩ دۆلارو ٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ هەینی نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٥ دۆلارو ١٧ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٩ دۆلارو ٣٧ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.



AM:09:01:11/01/2020