دەربارەی لکاندنی پرسى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم به حكومه‌تى ناوه‌ندییه‌وه، پەرلەمانتارێکی کوردی عێراق دەڵێت" چاره‌سه‌ى پاشه‌كه‌وت كارى حكومه‌تى هه‌رێمه".
لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی سپی میدیا ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق، ئەو هەوڵانەی هەرێم بە " بێ ئاکام " ناوزەد دەکات کە مووچەی پاشەکەوتکراوی مووچەخۆرانی هەرێم دەخاتە ئەستۆی حکومەتی بەغدا".
پەرلەمانتارە کوردەکەی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت" حكومه‌تى ناوه‌ندى به‌پێى یاسا و بڕگه‌كانى ده‌ستور مانگانه بڕێك پاره بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌نێرێت له به‌رامبه‌ر راده‌ستكردنى بڕێكى دیاریكراوى نه‌وتى هه‌رێم، بەغدا هه‌قى نییه هه‌رێم چۆن دابه‌شیده‌كات".
ئەحمەد حاجی رەشید دەشڵێت " له ساڵى ٢٠١٩ ەوە حکومەتی فیدراڵ ١٢ جار و هه‌ر جاره‌ى ٤٥٣ ملیار دینارى بۆ هه‌رێم روانه كردووه".
ئەو زانیاری زیاتر باس دەکات و ئەوە دەردەخات لە لە ساڵی ٢٠١٨‌دا ٩ جار هه‌ر جاره‌ى ٣٧٠ ملیار دینارى ره‌وانه‌ى هه‌رێم كراوە.
لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی" چاره‌سه‌رى پاشه‌كه‌وت و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى موچه‌خۆران كارى حكومه‌تى هه‌رێمه، نەک حکومەتی بەغدا".