ئیئتیلافی نه‌سڕ به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌ختده‌كاته‌وه،دوباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تده‌كرێته‌وه‌و قبوڵی ناكه‌ن.
له‌ئێستادا هێزه سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت دوباره متمانه به‌عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بده‌نه‌وه، ئه‌یاد مزه‌فه‌ر نوری وته‌بێژی ئیئتیلافی نه‌سر ڕایگه‌یاند، "له‌ئێستادا لایەنە سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێت دوباره متمانه به‌عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بده‌نه‌وه ئەمەش ئه‌سته‌مه روبدات، چونکە له‌روی سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌وه ئه‌و پلانه ره‌تده‌كرێته‌وه."
هەروەها راشیگەیاند "عادل عه‌بدولمه‌هدی له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا شكستیهێناوه، دۆخی عێراق گه‌یشتۆته ئاستێكی دژوار، لەبەر ئەوە ئێمه به‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ی وڵات و ناوچه‌كه پێیداتێپه‌ڕ ده‌بێت، عه‌بدولمه‌هدی به‌گونجاو نازانین".
له‌سه‌رده‌می عادل عه‌بدولمه‌هدیدا قه‌یرانه‌كان لە عێراق رویان له‌زیادبون كرد، لەبەر ئەوە لایه‌نه‌كان ده‌بێت بۆ به‌دیلی نوێ بگه‌ڕێن".
له‌ڕۆژی ١/١٢/ ٢٠١٩دا عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یاند.