نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبۆوە

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٦ دۆلارو ٤ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٩ دۆلارو ١٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە  نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٤ دۆلارو ٩٨ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٩ دۆلارو ٤ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 




AM:09:09:12/01/2020