ترەمپ پەیامێك بە زمانی فارسی ئاراستەی خەڵكی ئێران دەكات

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ یەکەم جار بەزمانی فارسی لەڕێگەی ھەژمارەکەی لەسەر تویتەر پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران دەکات.

 

لە تویتەکەیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە" بۆ گەلی ئازا و چەوساوەی ئێران، لە سەرەتای بونم بە سەرۆکەوە لەگەڵتان وەستاوم و حکومەتەکەشم بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیان، ئێمە لە نزیکەوە چاودێری خۆپیشاندانەکانتان دەکەین، ئازایەتیتان ئیلهام بەخشە".

 

پەیامەکەی ترەمپ لە کاتێکدایە، دوای ئەوەی دوێنێ شەممە سوپای پاسدارانی ئێران دانی بەوەدا نا كە فڕۆكە ئۆكرانییەكە لەلایەن ئەوانەوە بە هەڵە خراوەتە خوارەوە، ناڕەزایەتی و خۆپیشاندان لە تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە دروست بوو، كە تێدا دروشمی دژ بە خامنەی و سوپای پاسدارانیان دەوتەوە و داوای مەرگیان بۆ دەخواستن.

 
 
 


AM:09:17:12/01/2020