نوسەرێکی ناوداری کورد کۆچی دوایکرد

بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە سوبحی داودی، نووسەری ناوداری کورد بەنەخۆشی لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.

 

سوبحی محێدین بەهرام، ساڵی (1933) لە ناوچەی داودە لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتای و ناوەندی لە ئامادەیی کەرکووک تەواو کردووە، ساڵی (1958) بەشی فیزیای کۆلێجی خانەی مامۆستایانی باڵا (دار المعلمین العالیة)ی تەواو کردووە.

 

ناوبراو هەر لەو ساڵەدا لە کەرکووک بە پیشەی مامۆستایی دامەزراوە، لە (1951) پەیوەندی بە ئیخوانەوە کردووەو چەند پۆستی جیاوازی لە لقی کەرکووکی ئیخوان وەرگرتووە، لە سەردەستی ناوبراو ساڵی (1960) رێکخستنی ئیخوان گەیشتۆتە هەڵەبجە.

 

ساڵی (1970) وازی لە ئیخوان هێناوە، لەو ساڵەدا پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، لێپرسراوی پەروەردەی کەرکووک و خانەقین بووە، دوای نسکۆ وازی لە کاری سیاسیی هێناوە، حکومەتی عێراق نەفی کردوە بۆ کەربەلاو ماوەی (13) ساڵ لەوێ ماوەتەوە.

 

ناوبراو لە ماوەی ژیانیدا چەندین کتێب و وتاری نوسیوە و یەکێک بووە لە کەسایەتییە دیارەکانی کەرکوک و تا کۆچی دواییشی کرد لە هەولێر نیشتەجێبوو.

 

 

 

 



PM:01:26:12/01/2020