رۆژنامەکان : چاڤی لەگەڵ بەرشەلۆنە گەیشتە رێكکەوتن


راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی قەتەر لە سەر زاری رۆژنامەی ( مۆندۆدیپۆرتیڤۆ ) ڕایانگەیاند كە یانەی بەرشەلۆنە گەیشتە رێكکەوتن لەگەڵ چاڤی هێرناندێز بۆ راهێنانی تیپەكە  لە شوێنی ڤافێردی .
هەروەها رۆژنامەی مۆندۆ دەڵێت" كە راهێنەری ئێستای سەدی قەتەری گرێبەستێك واژوو دەكات ماوەی دوو ساڵ و نیوە بۆ راهێنانی یانە كەتەلۆنیەكە وسەرجەم وردەكاری پرۆسەی گرێبەستەكە ئەمرۆ یەكشەممە بڵاو دەكرێتەوە .

رۆژنامە ئیسپانیەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەوە دەمێنێتەوە دیاری بكرێت ئایا چاڤی   لە سەركردایەتی هونەری یانەی سەد دەمێنێتەوە لە كۆتایی جامی میری قەتەر كەوا بریارە رۆژی هەینی داهاتوو ئەنجامبدرێت پاش بردنەوەی لە یانەی رەیان (4-1 ).

چاڤی پاش چوار ساڵ و نیو  دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە پاش جێهێشتنی بۆ یانەی سەد و كۆتایی بە  كاروانی وەرزشی وەك یاریزان بهینێنت ، پاش 17 وەرز لە كامپ نو ئەمەش لە كاتی دووپات بوونەوەی هەنگاوەكەی .

چاڤی لەگەڵ بەرشلۆنە 25 نازناوی بەدەستهێناوە و 769 یاری كردووە و تیایدا 86 گۆڵی تۆمار كردووە و 186 تۆپی یەكلا كەرەوە بۆ هاورییەكانی ئامادە كردووە .
جێی باسە چاڤی 113 یاری بۆ سەد كردووە و 25گۆڵی تۆمار كردووە و 28 تۆپی یەكلا كەرەوەی ئامادە كردووە بۆ هاوڕێیەكانی و چوار نازناوی بەدەستهێناوە لەگەڵیدا وەكو یاریزان و راهێنەر .





PM:02:25:12/01/2020