وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرایکرد" سندوقی خانه‌نشینی هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕە پاره‌یه‌كی تێدا نه‌ماوه، چونكه له‌كاتی قه‌یرانی داراییدا بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رج كراوه".
ئەمڕۆ یەکشەممە له کۆبوونەوەی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای چاكسازی کرا، چه‌ند په‌رله‌مانتارێك پێشنیازی دروستكردنی ده‌سته‌ی خانه‌نشینیان كرد و باسیان له‌وه‌كرد، كه سندوقی خانه‌نشینی هیچ چاره‌نووسێكی دیار نییه.
هاوکات لای خۆشییەوە ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێم له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا ڕایگەیاند" له ساڵی ٢٠٠٦ەوه به یاسای په‌رله‌مانی كوردستان سندوقی خانه‌نشینی كوردستان دامه‌زراوه، كه سەدا ٧ی هه‌موو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گلدراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته ئه‌و سندوقه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان تووشی قه‌یرانی دارایی بوو بۆیه پاره‌ی ئه‌و سندوقه به‌تاڵكراوه".
وەزیری دارایی هەرێم وتیشی" ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ٩ یاسای خانه‌نشینی هه‌ن كه ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی كاری پێده‌كه‌ین، ده‌شیانه‌وێت له رێگه‌ی یاسای چاكسازییه‌وه ژماره بانكی بۆ فه‌رمانبه‌ران دروست بكه‌ن، تاوه‌كو له رێگه‌یه‌وه هه‌موو پاره‌یه‌كی فه‌رمانبه‌ران به خانه‌نشینی و پاشهكهوهتهوه بخرێته ئه‌و ژماره بانكییه‌وه".