دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر پڕۆژەی چاکسازی دەستیپێکردەوە خۆپیشاندانی زیندانە سیاسیەکان لەبەردەم پەرلەمان دەستیپیکرد

ئەمڕۆ ١٣ی کانوونی دووەم، لە پەرلەمانی کوردستان رۆژی دووەمی گفتوگۆکردنە لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی، هاوکات لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان زیندانیانی سیاسی لە خۆپیشانداندان بۆ سەندنی مافی خۆیان لە پرۆژەکەدا.

 

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورەدایە و خەڵکی کوردستان چاوەڕوانی ئەو دانیشتە دەکەن کە چۆن بڕیار لەسەر پرۆژەکە دەدەن، لە قازانجی هەموو خەڵکی کوردستان و باری دارایی کوردستان، یان لە پێناو توێژیکی بچووکدا کە پەرلەمانتاران خۆشیان دەگرێتەوە.

 

هاوکات ناڕەزایەتییەکان و فشارکردن لەسەر پەرلەمان لەلایەن میدیاکان و توێژە جیاجیاکانی خەڵکی کوردستانەوە بەردەوامەو ئێستا بەدەیان زیندانی سیاسی لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەتەوەو داوای مافی خۆیان دەکەن.

 

پێشبینی دەکرێت لە سەر مووچەو دەرماڵەی پلە بالآکانی گفتوگۆی توند لە نێو لیستە جیاجیاکانی پەرلەماندا رووبدات.

 



AM:11:28:13/01/2020