بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ دووشەممە د.جەلال حاجیزادە نووسەر، توێژەری خەڵکی سەردەشت بەنەخۆشی جەڵدەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
د.جەلال حاجیزادە، ساڵی ١٩٧٥ لە گوندی (بێتووش)ی سەر بە شاری سەردەشت لەدایک بووە، خاوەن بڕوانامەی دکتۆرای سیاسی بووە و لە بوارەکانی فەلسەفەی سیاسی، زمانناسیدا بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی دەیان بابەت و توێژینەوەی هەیە.
ناوبراو بەهۆی بیروباوەڕی سیاسی و ڕەخنە لە حکوومەتی ئێران، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێ دەکرد لە قوتابخانە و خوێندگە فەرمییەکان وانە بڵێتەوە.