دەستدەکرێتەوە بە بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە



سكرتێری رۆژنامەوانی وازەرەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت "سبەی سێ شەممە ١٤ ی کانوونی دووەم، پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران وەجبەی یەكەمی ناوەكانیان لە ئەنجومەنی وەزیران دەگەڕێتەوە''. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٧ وە پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە راگیراوە.

میران بەكر، سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێم به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاندووە ''لە ساڵی ٢٠١٧ وە پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە راگیرابوو، لە ئێستادا سەرۆكی حكوومەت رەزامەندیی داوە، بڕیارە سبەی سێشەممە یەكەم وەجبەی ناوی ئەفسەرانی پێشمەرگە بۆ پلەبەرزكردنەوە بگەڕێتەوە".

ئەو بەرپرسە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە كە ئەمە هەنگاوێكی گرنگە و دەمێكە ئەفسەرانی پێشمەرگە چاوەڕوانن پلەیان بەرز بكرێتەوە.

هاوکات ئەوە ئەوەشی خستەڕوو تا ناوەکان نەگەڕێتەوە، نازانین كە ژمارەیان چەندە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە '' لە ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەك هەیە پێداچوونەوە بە ناوەكاندا دەكات و ئەوەی شایستە بێت ناویان بۆ پلەبەرزكردنەوە دەگەڕێتەوە و پلەكانیان بەرز دەبێتەوە ".

PM:02:51:13/01/2020