پۆلیسی سلێمانی: كچ و كوڕێكی عه‌ره‌ب به‌ دراوی ساخته‌وه‌ ده‌ستگیركران

دوو تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب لەلایەن پۆلیسی ڕێكاریی لەناو بازاری شاری سلێمانی دەستگیركران.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووە" دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی ڕێكاری زانیاری هەبوو كە لە ناوبازاری شاری سلێمانی كچ و كوڕێكی بەڕەگەز عەرەب دراوی ساختەیان پێیە و مامەڵەی پێوە دەكەن ، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكان گەیشتنە شوێنی تۆمەتباران و توانرا دەستگیریان بكەن".

 

دەشڵێت" تۆمەتباران بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراون و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕی (۳۸٥) هەزار دیناری ساختەی عێراقی".



PM:03:58:13/01/2020