ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕۆژی سێیەمدا جارێکی تر خۆپیشاندانەکانی ئێران دژی خستنەخوارەوەی فڕۆکە گەشتیارییکەی ئۆکرانیا دەسیپێکردەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆخۆپیشاندەرانی ئێران جارێکی دیکە رژانەوە سەر شەقامەکانی ئێران بۆ دەربڕینی نیگەرانی خۆیان لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکە بە هەڵەی سوپای پاسداران.
بهرهبهیانی هەشتی ئەم مانگە، فڕۆكهیهكی وڵاتی ئۆكراینیا دوای فڕینی له فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی "ئیمام خومهینی"، كهوتهخوارهوه، بەهۆیەوە 176 سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.
فڕۆكهكه لهجۆری بۆینگ ٧٣٧ی سهر بههێڵی ئاسمانی ئۆكرانیابوو.
هاوکات دەسەڵاتدارانی ئێران لەپاش جەندین جار نکۆڵیکردن لەو راستیە ١١ی ئەم مانگە بەرپرسیارێتی خۆیان لە خستنەخوارەوەی فڕۆکەکە راگەیاند، ئەمەش نیگەرانی توڕەی هاوڵاتییانی ئێرانی لێکەوتەوە.