سێرجیۆ رامۆس توشی پێکان دەبێت
سێرجیۆ رامۆسی بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید توشی پێکان دەبێت و لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
رامۆس لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا کە یانەکەی ٤-١ بە لێدانەکانی سزا براوە بوو، توشی پێکان هات و بەوهۆیەوە نزیکەی دوو هەفتە دووردەکەوێتەوە.
رۆژنامەی ئاس رایگەیاندووە ئەو یاریزانە ماوەی ١٥ رۆژ لە یانەکەی دادەبڕێت و پێکانەکەی قورس نیە.
بەمەش ناتوانێت ئامادەی یاری هەفتەی داهاتووی خولی ئیسپانیا ببێت دژی یانەی سڤییا.
PM:05:52:13/01/2020