لە دانیشتنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان لە نێوان هەریەک لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ و پارتی دیموکراتی کوردستان کێشەی تێکەوت.
بەپێی زانیارییەکان، لەکاتی خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسایی خانەنشینی پلە تایبەتەکان لە پەرلەمانی کوردستان گرژی لە نێوان هەریەک لە سیپان ئامێدی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ و هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دروستبوو.
بەپێی زانیارییەکان، پشێوییهكه پهرهى سهندووه بۆ ناكۆكى نێوان بهشێك لهپهرلهمانتارهكان، کە بەهۆیەوە پەخشی راستەوخۆی پەرلەمانی کوردستان راگیرا و کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان دواخرا.