بەفر رێگای سلێمانی - پێنجوێنی داخست

بەهۆی بەفربارینەوە ئێوارەی ئەمڕۆ ١٣ی کانوونی دووەم رێگای سەرەکی پارێزگای سلێمانی - پێنجوێن داخراو، بەمەش رێگای سەرەکی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای باشماخەوە داخرا.

 

ئەو شەپۆلە بەفر و سەرمایەی هەرێم و بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی و دهۆکی گرتۆتەوە لە زۆربەی ناوچەکانی ئەم دوو پارێزگایە بەفر باریووە، لە پاڕێزگای سلێمانی بەفر لەناوچی شارباژێر و پێنجوێن باریووە، هەر ئەمەش بۆتە هۆی داخستنی رێگای نێوان سلێمانی و پێنجوێن.

 

قائیمقامیەتی شارەکەش ئاگاداری شۆفێران و هاولآتیان دەکاتەوە کە زیاتر لە ماڵەوە بمێننەوە بەتایبەتی لەشەودا بۆئەوەی تووشی گرفتی هاتوچۆ نەبن.

 

 

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم سبەی ئەو شەپۆلە کۆتایی دێت، بەلآم دوو رۆژی تر سەرلەنوێ شەپۆلێکی نوێی باران و بەفر روو لە هەرێم دەکاتەوە. 

 

 

 



PM:08:35:13/01/2020