لە پێنجوێن بەهۆی بەفرەوە سبەی کرا بە پشوو

 

پەیمانگای تەكنیكی پێنجوێن ڕایگەیاند" بەهۆی دۆخی كەشوهەوا و بارینی بەفر لە پێناو پاراستنی مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەران سبەینێ سێ شەممە دەكرێتەی پشووی فەرمی".

 

 
لە راگەیەندراوێکدا کە دانەیەکی دەست " سپی " کەوتووە، تیایدا هاتووە"  لەبەر نالەباری بارودۆخی كەشوهەوا و لەپێناو پاراستنی مامۆستایان و خوێندكاران و فەرمانبەرانی پەیمانگە و لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمان سبەینی ۱٤/۱/۲۰۲۰ پشووە".

 
لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٣ی کانوونی دووەم رێگای نێوان سلێمانی – پێنجوێن بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە داخراو ئیدارەی ناوچەکە هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لەماڵ دوورنەکەونەوە تا تووشی کێشە نەبن.






PM:09:14:13/01/2020