ناسراوترین ژنە ئەکتەری ئێرانی رەخنە لە حکومەتی وڵاتەکەی دەگرێت

ناسراوترین ژنە ئەکتەری ئێرانی، علیدۆستی کە پاڵێوراوبووە بۆ خەڵاتی ئۆسکار رەخنە لە رژێمی ئێرانی دەگرێت و، دەڵێت" ئێمە هاوڵاتی نین، ئێمە دیلین".

 

 
عەلیدۆستی کە لەدەیان زنجیرە داراماو فلمدا بەشداری کردووەو خاوەنی ئەکاونتێکی شەش ملیۆنیە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، لەو کاتەدایە کە خۆپیشاندان لە شارەکانی ئێران بەردەوامە بەتایبەتی دوای راگەیاندنی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانییەکەو گیان لەدەستدانی ١٧٦ هاوڵاتی.

 

 
علیودستی دەشڵێت" بەرپەرچی ئەو خەوەم دایەوە بۆ ماوەیەکی زۆرو پەسەندم نەکرد، ئێمە هاوڵاتی نین، هەرگیز هاوڵاتیش نەبووین، بەڵکو ئێمە دیلین، ملیۆنەها دیل".




PM:11:31:13/01/2020