وێنە.. دینا جیاواز دەردەکەوێت

دینا خانمە هونەرمەندەی شۆخەکە جارێکی دی دەردەکەوێتەوەو، چەند وێنەیەکی خۆی بە جلی کوردیەوە بڵاودەکاتەوە.

 

دینا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بەجلی کوردیەوە، لە پۆستێکیشدا هۆنراوەیەکی کلاسیکی هێناوەتەوەو نووسیوویەتی" من کە پەیمانم لەگەڵ ڕۆحی ھەتاوا بەستوە، نازو خەمزەی وردە تیشکی ناو بەناوم بۆ چییە، من موریدی حەزرەتی پەروانەم و غەرقی گڕم، نوری ڕوخسارم دەوێ شەمعی شکاوم بۆ چییە".

 

 

ۆژی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ خانمە هونەرمەندی شۆخ و شەنگ نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.


 
 
کلیپەکەی بەناوی "قەیسەری" یەو، تێکستی گۆرانییەکە قادر ئەسعەدە، ئاوازی هەڵکەوت زاهیر و دابەشکردنی ئاریۆس و دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.


 
دینا لە شاری ڕانیە لەدایكبووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی ٢٠١٧ دەستی بە كاری هونەری كردووە و خاوەنی كۆمەڵێك گۆرانی تۆماركراو و چەند ڤیدیۆ كلیپێكە، یەكەم ڤیدیۆكلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاوكردەوە.



PM:11:50:13/01/2020