بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و له خوار ٦٥ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٤ دۆلارو ٢٢ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٨ دۆلارو ٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ دووشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٥ دۆلارو ٤ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٩ دۆلارو ١٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.