بڕی بارینی بەفر لە هەرێم بڵاوكرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەمڕۆ رێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە.

 

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو له‌ رانیه‌ باریوه‌ كه‌ ٧٤ ملیم بووه‌.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ کەشناسی هەرێم بڕی بارینی بەفری لە ناوچەكانی هەرێمی کوردستان بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند" كه‌ زۆرترین به‌فر له‌ ناحیه‌ی‌ به‌رزنجه‌ی‌ سه‌ر به‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ باریوه‌ كه‌ ٢٢ سانتیمه‌تر بووه‌".

 

برى به‌فر بارين له‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بەم شێوەیە:


1- حاجي ئۆمه‌ران 10 سم


2- هيران 8 سم


3- پيرمام 2 سم


4- ته‌وێله‌ 19 سم


5- بياره‌ 8 سم


6- ياخ سه‌مه‌ر 7 سم


7- به‌رزنجه‌ 22 سم


8- مێرگه‌سوور 2 سم


9- كانى ماسي 1 سم


10- چوارتا 8 سم


11- پێنجوين 16 سم

 

 

 

 



AM:11:50:14/01/2020