وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌ركرد.
بەپێی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر کراوە تیایدا هاتووه" بڕیارماندا بە بەخشینی یەك كاتژمێر لە دەوامی رۆژانەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، هەروەها دەستنیشانكردنی فەرمانبەرێك لە هەر پرسگەیەك بەمەبەستی هاوكاریكردنی كەمئەندامان".
له فه‌رمانه‌كه ئاشكرا كراوه، ئه‌و فه‌رمانه له مانگی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو فەرمانگەکان پەیوەست دەکرێت بەدوو بڕیارەوە.