له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشەممە ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى گشتى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستاندا بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كى 20 كه‌سى بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ پێكبهێندرێت.
دوای كۆتاییهاتنی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه وه‌ك به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا لیژنه‌یه‌كی باڵای 20 كه‌سی له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی به ده‌نگدان هه‌ڵبژێردران بۆ ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌موار بكه‌نه‌وه".
مستەفا چاوڕەش وتیشی" ده‌بێت لیژنه‌كه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا په‌یڕه‌وی ناوخۆى یه‌كێتیى هه‌موار بكاته‌وه و دواتر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتیی‌دا بخرێته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت".
ئه‌مه‌ى خواره‌وه راگه‌یه‌ندراوی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستانه:
ئەمڕۆ رۆژی سێ شەممە رێكەوتی 14/1/2020، ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی دوای كۆنگرەی چوارەم ئەنجامدا، كۆبوونەوەكە بەسەرۆكایەتی هەڤاڵ مستەفا چاوڕەش وەك بەتەمەنترین ئەندامی سەركردایەتی بەڕێوەچوو.
سەرەتای دەستپێكی كۆبوونەوەكە ساتێك وەستان بوو بۆ گیانی پاكی شەهیدانی رێگای رزگاری كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان ,هەروەها كۆبوونەوە سلاوی نارد بۆ گیانی رابەری گەورەی گەلەكەمان جەنابی مام جەلال.هەروەها كۆبوونەوەكە گفتوگۆی تێر و تەسەلی كرد لەبارەی تەواوكردنی كارەكانی كۆنگرەی چوارەم كە بە ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی راسپاردووە .لە كۆتاییدا كۆبوونەوەكە چەند بڕیارێكی دا بۆ رایی كردنی كارەكانی:
1_ دانانی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ,بەپێی بڕیار و راسپاردەكانی ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی .
2_ بڕیاردرا تەواوی دامەزراوە و ئۆرگانەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەردەوام بن لە كاری ئاسایی رۆژانەی خۆیان تا ئەوكاتەی پەیكەری تازەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە لایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەوە رێك دەخرێتەوە .
3_ بڕیاردرا یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەكراوەیی بهێلدرێتەوە تا پەسند كردنی پەیڕەوی ناوخۆ .