هاوڵاتیەک بەفیشەک خۆی بریندار دەکات

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت" هاوڵاتییەك دانیشتووی قەزای كەلار بەفیشەك خۆی برینداركرد".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا مقدەمی مافپەروەر علی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد" نیوەڕۆی ئەمڕو سێ شەمە هاوڵاتیەک دانیشتووی قەزای کەلار بەناوی ( ع، ح، ب) لەدایکبووی 1982 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە برینداربووبوو".

 

وتیشی" بەوتەی ناوبراو خۆی فیشەکی بەخۆیەوە ناوەو سکاڵای لە هیچ کەسێک نیە".

 

ڕاشیگەیاند" دوای چارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی دەکرێ و پۆلیسیش لێکۆڵینەوە لەسەر چۆنێتی و هۆکاری ڕوداوەکە دەکات".



PM:05:10:14/01/2020