خشتەی نوێی مووچە بڵاوكرایەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی هەفتەیەی داهاتووی ڕاگەیاند.

 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوەزارەتی دارای و ئابوری  حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" سبەینێ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممەش مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەشدەکرێت".

 

هاوکات بەگوێرەی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی ئامادەی کردووە، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ڕۆژی دووشەمەش مووچەی وەزارەتنی شەهیدان و ئەنفالكراوان  و شەهیدان و زیندانیانی سیاسی  دابەش بکرێت".

 

وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

 


PM:05:58:14/01/2020