عەلی کەریمی پەیامێکی لەبارەی دۆخی ئێستای پەرلەمان بڵاوکردەوە

نوسەرو چاودێرێکی سیاسی کورد پەیامێکی سەبارەت بەدۆخی ئێستای پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوەو دەڵێت" شکۆی پەرلەمانی ئێستا، ساڵ بە ساڵ دەبێژین خۆزگە بەپار".

 

عەلی کەریمی، نوسەرو چاودێری سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نوسینێکیدا لە ئەکاونتی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" ڕایگەیاند" شکۆی پەرلەمانی ئێستای کوردستان ساڵ بە ساڵ دەبێژین خۆزگەم بەپار، یەک مسقاڵ مەبدئـ و ئینتیما و رۆشنبری بەدی ناکرێ".

 

لە نوسینەکەیدا عەلی کەریمی دەشڵێت" فول پارتی پەرلەمانی کوردستان ئەمجارە، چەند کەسێکی کەم هەیە دڵم بۆیان ژان دەکا، نازانم بۆ ماونەوە؟!".

 

 



PM:06:24:14/01/2020