میدیایەکی ناسراو کارەکانی راگرت

كەناڵی (ئەلحورە)ی ئەمریكی، بە هۆی ترسیان لە هێرشکردن بۆ سەر نووسینگەو رۆژنامەنووسەکانیان، ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی کانوونی دووەم كارمەندانی ناردەوە ماڵەوە و نووسینگەكەی لە بەغدا داخست. 


ڕۆژنامەی (ئەلشەرقول ئەوسەت)ی لەندەنی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە دەکات كەناڵی ئەلحورەی ئەمریكی، لە ماوەی رابردوودا لەلایەن كۆنگرێسی ئەمریكاوە بودجەی بۆ دابین دەكرا و سەر بە تۆڕی "ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ وەشاندن-MBN" بووە، ئەمڕۆ دوای نزیكەی 15 ساڵ پەخش و كاری مەیدانی لە بەغدا و شارەكانی تری عێراق، دەستبەرداری تەواوی كارمەندەكانی نووسینگەی بەغدای بوو.



لە راپۆرتی رۆژنامەكەدا هاتووە " كەناڵی ئەلحورە ترسی هەبووە لەوەی ببێتە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی لەلایەن میلیشیا چەكدارەكانی ئەم وڵاتەوە، بۆیە كارمەندەكانی لە بەغدا ناردووەتە ماڵەوە، كە ژمارەیان نزیكەی ١٠٠ كارمەند دەبوو".



کەناڵەکە نووسینگەیەکی لە هەولێرەو لەوێوە رووپێوی رووداوەکانی عێراق دەکات.



بەڕێوەبەرایەتیی كەناڵی ئەلحورە لە واشنتۆنەوە پێیانڕاگەیاندرابوو كە میلیشیا چەكدارەكان بە نیازی هێرشكردنە سەر نووسینگەی بەغدان، بۆیە دەبێ كۆتا بە تەواوی گرێبەستەكانی كارمەندانی كەناڵەكە لە عێراق بهێندرێ، جگە لە كارمەندانی هەرێمی كوردستان.

 


PM:08:19:14/01/2020