هونەرمەندی ناسراوی هەولێر و هەرێم، زاهیر عەبدولآ بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیەوە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
ئەو هونەرمەندە ماوەیەکە باری تەندروستی باش نییەو بەیانی چوار شەممە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت.
خانمە هونەرمەندە تەلار هیرانی دەڵێت " دڵمان لاتە و دەستەودوعا بە هیوای زوو باش بوونتین کاک زاهیری ئازیز هونەرمەندەکە خۆشەویستەکە! ".
زاهیر عەبدولآ بەیەکێک لە هونەرمەندە ناسراوەکانی هەولێر و هەرێمی کوردستان هەژمار دەکرێت و بەشداری چەندان شانۆگەری و تەمسیلیەو درامای کردووە، هەروەها لەپاڵ چەندان بەشداری لە بابەتی هونەری جدیدا، بەشداری چەندین ئەڵقەی کۆمیدی کردووە لەگەڵ هونەرمەندانی سلێمانی.