" لە رووسیا پیلان دژی رۆژئاوای کوردستان دادەنرێت "

بەرپرسێکی تورکی بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە"مۆسکۆ میوانداری کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی تورکیا- سوریا- رووسیا کردووە بۆ وتوێژکردن لەسەر ئەنجامدانی کردەیەکی سەربازی هاوبەشی نێوان سوریاو تورکیا دژی چەکدارە کوردەکان".

 

ئەو بەرپرسە تورکە لە کۆبوونەوەکەوە بە " رۆیتەرزی " راگەیاندووە " ئەو کۆبوونەوەیە کە دوو شەممە سازکراوە سەرۆکی دەزگای سیخوڕی تورکیا، هاکان فیدان بەشداری کردووەو وتووێژیان لەسەر ئاگربەستی ئیدلب کردووە، هەروەها گفتوگۆیان لەسەر هەماهەنگیەکی چاوەڕوانکراوی نێوانیان لە دژی چەکدارە کوردەکان کردووە".



رویتەرز باس لەوە دەکات ئەو کۆبوونەوەیە دەگمەنەو چەند ساڵە کۆبوونەوەی لەم شێوەیە لەنێوان سوریاو تورکیادا ئەنجام نەدراوە.

 

میدیای سوریا پێش چەند رۆژێک لەمەوبەر رایگەیاند " دوو شەممە کۆبوونەوەیەکی نێوان مەملوک و فیدان و بەرپرسانی رووسیا لەو وڵاتە ئەنجام دەدرێت"، ئەو میدیایەی سوریا باسی لەوە کردەوە کە سوریا داوا لە تورکیا دەکات کە هێزەکانی بکێشێنتەوە لە وڵاتەکەی و راگرتنی سەروەری سوریا و پابەند بوون بە رێکەوتنی سوتشی یەوە لەسەر ئیدلب لەو وڵاتە داوا بکات.

 


PM:10:39:14/01/2020