لێکۆڵینەوەی کوژررانی قاسمی سلێمانی و موهەندیس گەیشتۆتە هەندێک زانیاری

عەبدولکەریم خەڵەف، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند،"لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كوشتنی سولەیمانی و موهەندیس دەرئەنجامی گرنگی بەدەستهێناوە".( هەندێک میدیا باس لەوە ئەفەرێكی سوریا دەکەن سیخوڕی کردبێت بۆ ئەمەریکا).


عەبدولکەریم خەڵەف لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند،"لیژنەی لێكۆڵینەوە لە كوشتنی (ئەبومەهدی موهەندیس) جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و (قاسم سولەیمانی) فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران دەرئەنجامی گرنگی بەدەستهێناوە".


ئاماژەی بەوەشكرد،"لە لێكۆڵینەوەكاندا لیژنەكە دەرئەنجامی گرنگی بەدەستهێناوە كەدەبێتە هۆی كردنەوەی رێڕەوێك لە رێڕەوەكانی ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی قوڵ بۆ لایەنەكانی دیكە و دەزگای هەواڵگریش بۆ ئەو مەبەستە راسپێردراون و پێدەچێت لێكۆڵینەوەكان بچنە دەرەوەی عێراق."

 

 
راشیگەیاند،"هێشتا لیژنەكە كە یاسین ئەلیاسری وەزیری ناوخۆ سەرۆكایەتی دەكات و نوێنەرانی دامەزراوە ئەمنییەکان و دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی و چاودێرانی ئاسمانی تێدایە بەردەوامە لە كارەكانی و دوای تەواوبونی ڕاپۆرتێک بە عادل عەبدولمەهدی دەدات".
  

 


AM:12:08:15/01/2020