سوریا هێرشکردنی هاوبەشی لەگەڵ تورکیا بۆ سەر یەپەگە رەتدەکاتەوە

ئاژانسی سانا کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریایە، لە زاری حکومەتی سوریاوە رەتیکردەوە کە لەگەڵ تورکیا کۆبووبەنەتەوە بە ئامانجی پەلاماردانی یەپەگە.

 


ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی رژێمی سووریا رایگەیاند" عەلی مەملوک، سەرۆکی هەواڵگریی رژێم و هاکان فیدانی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا بە ئامادەبوونی لایەنی رووسی، لە مۆسکۆ کۆبوونەتەوەو، لەو کۆبووبەوەیەدا سوریا داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیای لەخاکی وڵاتەکەی کردووە".

 


ئەو بەرپرسە جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتە کە باسی هێرشی هاوبەشی سوریاو تورکیا بۆ سەر " رۆژئاوای کوردستان"  نەکراوە.

 

 
دوێنێ ئاژانسی رووسیا لەزاری بەرپرسێکی تورکیاوە بڵاویکردەوە کە لەکۆبوونەوەی دوێنێ دوو شەممەدا لە نێوان تورکیا و سوریا و لایەنی رووسی لەمۆسکۆ باس لە هێرشی هاوبەشی سوریا و تورکیا بۆ سەر یەپەگە کراوە.

 


AM:09:36:15/01/2020