بەوێنە.. هانی وێنەی کچەکەی بڵاوکردەوە

خانمە گۆرانیبێژی کوردستان هانی موجتەهید بۆیەکەم جار لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا وێنەی کچەکەی بڵاوکردەوە.

 

هونەرمەندی گۆرانیبێژیی کورد هانی لە لاپەڕەیی فەڕمی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی و کچە شۆخ و شەنگەکەی بڵاوکردەوە، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت بەشێوەیەکی زۆر جوان و تایبەت دەردەکەون و فانەکانی سەرنجی خۆیان دەردەبڕن، زۆربەی هەوادارەکانی جەخت دەکەنەوە کەدەڵێن کچەکەی شێوەو ڕووخساری زۆر لەخۆی دەچێت.

 

هانی لەشاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەیتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لەساڵی ٢٠٠٤ چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک"، هەرەوەها بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە، هەروەها چەندین کۆنسیرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.

 
 


PM:01:11:15/01/2020