فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەنگال بۆردوومان دەکات

فڕۆکەکانی تورکیا بەردەوامن لە شکاندنی سەروەری خاکی هەرێم و ئەمڕۆ جارێکی تر فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو وڵاتە بە بیناوی بۆردومان کردنی بنکەکانی "یەبەشە"  لە گوندى دووگریى سه‌ربه‌ناحیه‌یى سنونێ له‌سنورى قەزای شنگال بۆردومان كرد.

 

 سەرچاوەیەکی ئاگادار لەقەزای شەنگال ڕایگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر ١١:٠٠ فڕۆکەکانی تورکیا بارەگایەکی یەبەشەیان لە کۆمەڵگەی دوو گرێ-ی سەر بە ناحیەی سنوونێ، لە قەزای شنگال بۆردومانکرد".

 

سەرچاوەکە وتیشی" به‌هۆى بۆردومانه‌كه‌وه‌ شه‌هیدوو بریندارهه‌یه‌  و له‌ دوورى ٣٠٠ مه‌تره‌وه‌ ڕێگه‌ به‌كه‌س ناده‌ن نزیكى ڕووداوه‌كه‌ ببێته‌وه‌".

 

دەشڵێت" بە هۆی ئەو بۆردومانەوە ترس و دڵەڕاوکێ لای زۆربەی هاوڵاتیان دروستبووە، بۆردومانکردنی شنگال-یش لە لایەن سوپای تورکیاوە مایەی نیگەرانییە، لەگەڵ ئەوەشدا کارێکی نایاساییە و نە لەبەرژەوەندی هاووڵاتیانی شنگال و نە لە بەرژەوەندی وڵاتی عێراقیشدایە".

 

شاری شەنگال شارێکی کوردیەو دەکەوێتە خۆرئاوای کوردستانی باشور، ئەم شارە سەر بە پارێزگای نەینەوایە  سەد و بیست١٢٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری موسڵ دوورە. شارەکە پێگەیەکی ستراتیجی گرنگی هەیە هاوسنورە لەگەڵ وڵاتی سوریا دەکەوێتە نێوان چوار قەزاوە ئەوانیش (ڕەبیعە، عیاز تەلەعفەرو قیروان).

 

مێژووی شاری شەنگال دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ، ئەم شارە بەهۆی پێگەی گرنگی بەدریژایی مێژوو جێگای ناکۆکی هێزەکانی ناوچەکە بووە چەندین جار ڕووبەڕوی ڕوخان و خاپورکردن بۆتەوە.

 





 




PM:01:42:15/01/2020