بەرپرسی یەکینەکانی پاراستنی شەنگال و برایەکی لە قەزایی شنگال شەهیدبوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر ١١:٠٠ فڕۆکەکانی تورکیا بارەگایەکی یەبەشەیان لە کۆمەڵگەی دوو گرێ-ی سەر بە ناحیەی سنوونێ، لە قەزای شنگال بۆردومانکرد، هاوکات بەهۆی بۆردومانەکەوە بەرپرسی گشتی یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە) و برایەکی بوونە قوربانی.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قەزایی شەنگال ڕایگەیاند" لە بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر شەنگال  زەردەشت شنگالی، بەرپرسی گشتی یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەبەشە) گیانی لەدەستدا".

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" هەر لەو هێرشەدا برایەکی سەردەشت شنگالی بەناوی ئەیمەن شنگالی بۆتە قوربانی".

 

هەروەها هەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا سووپایی عێڕاق ئاشکرایکرد" چوار شه‌ڕڤان و هاوڵاتیه‌كى مه‌ده‌نیش شه‌هید بوون".

 

ساڵی رابردوودا تورکیا سێجار بۆردوومانی بنکە و بارەگاکانی ئەو ‌هێزانەی کردووە لە سنووری شنگال و لە یەکێک لە بۆردومانەکاندا فەرماندەی دیاری پەکەکە کە خەڵکی شەنگالە، زەکی شەنگالی شەهیدبوو. 





PM:03:30:15/01/2020