لە نوێترین دەرکەوتنیدا، هاوەڵی شاجوان میریان قادر کە ناسراوە بە " چەینج کەلەر " تەواو جیاواز دەردەکەوێت و فانەکانی سەسام دەکات.
هاوەڵی دووەمی شاجوانی کوردستان میریان قادر لە پێگەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە میریان لە وێنەکاندا تەواو جیاواز و تایبەت دەردەکەوێت و ستایلی خۆی گۆڕیوە، هاوکات میریان لە نوسینێکیدا دەڵێت" ئەوەی دەتکات بەکەسێکی پێگەیشتوو تەمەن نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییە".
میریان کە بە "چێنچ کەلەر" ناسراوە لەدایکبوی ساڵی 1992، خەڵکی شاری سلێمانییە و ئەندازیارە، لە ٢٠ کانوونی دووەمی 2018 لە مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوانی کوردستان توانی نازناوی هاوەڵی دوەمی شاجوان بەدەست بهێنێت.