سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا دەستیلەکارکێشایەوە

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕووسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ دیمیتری میدڤیدیڤ، سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی و کابینەی حکومەتەکەی پێشکەش بە ڤلادمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا کرد. 

 

میدیاکانی ڕووسیا باس لەوەدەکەن" پوتین داوای لە مێدڤێدیڤ کردووە، تاکو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی روسیا، وەک سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر بەردەوامبێت".

 

ئەم گۆڕانکارییانە لە چوارچێوەی ئەو ئەجێندایەدایە کە پۆتین بڕیارە ئەنجامی بدات، کە گۆڕانکارییەکان چەند پۆستێک و چەند بەندێکی دەستووری دەگرێتەوە.



PM:05:12:15/01/2020