هەنگاو: دوو برا له‌سێداره‌دران

لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد" بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ١٥ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ دوو برا كه‌ خه‌ڵكی ئورمیه‌ بوون له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوون له‌ به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی ئورمیه‌ له‌سێداره‌ دران".

 

 ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە حوکمی سێدارەی دوو برای کورد بە ناوەکانی ”داریوش دەروێشی“ تەمەن ٣٥ ساڵ و ”دانش دەروێشی“ تەمەن ٢٧ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە" ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە پێنج ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی دوو برای دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێران حوکمی سێدارەی بەسەریاندا سەپاندبوو. لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا ئەوان لە بەندی ٣و٤ی بەندیخانەی ئورمیە ڕاگیرابوون".

 

هاوکات هەنگاو ڕاشیگەیاند" ئەو دوو برایە خەڵکی گوندی دێلەوەری ناوچەی ئەنزەلی ئورمیە بوون و پێنج ساڵ پێش لە تێکهەڵچوونێکدا دوو برای خەڵکی گوندی ”پیرگول“یان بە ناوەکانی ”عاکف و کەماڵ یووسفی“ کوشتبوو".

 

 


PM:06:39:15/01/2020