چەند وێنەیەکی شانۆ بەکر و هاوسەرەکەی بڵاودەکرێتەوە

خانمە بێژەری دیار و هونەرمەند شانۆ بەکر لەگەڵ هاوسەرەکەی چەند وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوە.


لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، شانۆ بەکر چەند وێنەیەکی خۆی بڵاودەکاتەوەو کە لەگەڵ هاوسەرەکەیدا لە دەرەوەی شاری سلێمانی و لە سەیرانگایەک گرتوویانە، ئەم وێنانەش بوونەتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.


شانۆ كچی هونەرمەند بەكر فەرەجە و لەدایکبووی سلێمانی ساڵی ١٩٩٤ەو دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانەو، چەند ساڵێكە دەستی بە كاری هونەری و ڕاگەیاندن كردووە و لە چەند دەزگایەكی میدیایی كاری كردووە، پێشتر یەكێك بوو لە پێشكەشكارە دیارەكانی کەناڵی ئێن ئاڕتی دوو، ئەمەش جگە لەوەی وەك ژەنیاری ئامێری عود ئەندامی گروپی میوزیكی لوڕ بوو.

 
 
شانۆ بەکر ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوەتەوە.

 


PM:10:07:15/01/2020