بەرەسمی یانەی شاڵکە گواستنەوەی تۆدیبۆی راگەیاند



یانەی شاڵکەی ئەڵمانی ئێوارەی ئەمڕۆ بەرگریکاری بە توانای یانەی بەرشەلۆنەی، تۆدیبۆی بۆ ریزەکانی راگەیاند.
یانەی شاڵکە لە پێگەی خۆی بڵاویکردووەتەوە، تۆدیبۆ تا ٣٠-٦- ٢٠٢٠ بە بڕی ١.٥ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەکەمەمانەوە کردووە لەگەڵ بژاردەی کڕین لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.
هەروەها شاڵکە دەتوانێت لە کۆتایی ئەم وەرزە بە بڕی ٢٥ ملیۆن یۆرۆ و ٥ ملیۆنی یۆرۆی تر لە کاتی گۆڕانکارییەکاندا ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.
تۆدیبۆ بەهۆی ئەوەی کەم یاری کردووە یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشت.




PM:10:32:15/01/2020