سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی عێراق بەڵگەنامەی قوربانییەکانی دەریای ئیجە ئاشکرا دەکات

لە رۆژانی رابردوودا یەختێک لە دەریای ئیجەدا کە نزیکەی ٥٠ سەرنشینی تێدا دەبێت، نوقم دەبێت، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی پەرلەمانی عێراق، شێرکۆ میروەیس ناو و دۆکۆمێنتی قوربانییەکان بڵاودەکاتەوە.

 

 
شێرکۆ میروەیس پەرلەمانتاری کورد و سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی " سپی "  رایگەیاند" ئەو یەختەی لە دەریایی ئینجەدا نوقم بووە کە ٥٠ سەرنشینی تێدابووە، ژمارەیەکیان خنکاون کە ١٧ یان کوردن، لەو ژمارەیەش زۆربەیان کوردی عێراقن، هەروەها ژمارەیەکیان توانیویانە رزگاریان ببێت".



ئەو بەرپرسە، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ژمارەیەک لەو پەنجا کەسە رزگاربوون.

 


سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق وتیشی" لەرێگای وەزارەتی دەرەوەی عێراق و باڵوێزخانەی عێراقەوە لە تورکیا توانیمان پاسپۆرت و ناوی قوربانییەکانمان دەست بکەوێت".

 

 
شێرکۆ میروەیس نیگەرانی خۆی دەربڕی و هاوبەشی خەمی خۆی بۆ خانەوادەکانیان دووپاتدەکاتەوەو، جەختیشی لەسەر ئەوە کردەوە کە هەرچیەکیان پێبکرێت لەو بوارەدا لەپێناو خزمەتکردنی خەڵکدا ئەنجام دەدەن.
ناوەکان.. 

 


ئه‌م بابه‌ته ‌1112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:21:16/01/2020