نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

ئەمڕۆ بە پێچەوانەی دوێنێ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاترى تۆماركرد و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو ٦٤ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٤ دۆلارو ٤٤ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٥٨ دۆلارو ٢٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

ئەم بەرزبوونەوەو دابەزینی نرخی نەوت پەیوەندی بە بارگرژی نێوان ئەمەریکا و ئێرانەوە هەیە لە سەر زەوی عێراق.




AM:09:12:16/01/2020