وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت" پرۆژە یاسای چاکسازی دەکەن و لێی پەشیمان نابنەوە".
ئه‌مڕۆ پێنج شەممە جووتیار عادل، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕایگەیاند" سه‌رباری ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌م پڕۆژه‌یاسای چاكسازی، به‌ڵام ئه‌و پڕۆژه‌یه ئه‌نجام ده‌درێت".
راشیگەیاند" ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه بۆ بڕینی مووچه‌ی هیچ كه‌سێك نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه دادپه‌روه‌ری له پێدانی مووچه پێڕه‌و بكرێت".
هەروەها ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران وتی" كە حکوومەت هەوڵدەدات لیستی مووچەی پێشمەرگە و شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەو کەسانە پاک بکاتەوە کە ناشایستەن"
دوپاتیشیکردەوە: كە حكومەت بڕیاری ئەوەی داوە كە مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هاوشێوەی بەغدای لێبکرێت.
هاوکات ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەکرد" ئێمە پەرۆشین یاساکە پەسەندبکرێت و لە دوای پەسەندکردنی لە پەرلەمان لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێنج پەیڕەو دەردەکرێت بۆ ئاسان جێ بەجێکردنی".
ئەمەش لەکاتێکدایە ڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەنگ لەسەر یاسای چاکسازی بدات کە لە ٢١ مادە پێکهاتووە و لە چەند رۆژی رابردوودا لە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ کرا.