وێنە.. کاردینا سپی بە ساتیڵێکی سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەوێت
کاردینا سپی، شاعیر و هونەرمەندی ناسراو بە ستایڵێکی جوان و سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەوێت.
کاردینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە بۆتە مایەی سەرنجی فانەکانی کە شۆخەکەیان بەم شێوە نوێیە دەرکەوتووە.
کاردینای سپی، کچە ئەکتەر و دەرهێنەرو شاعیر کە یەکەم کچە بوێریکردووە لە فلمێکدا ماچی کوڕێک دەکات، لەسەر بڵاوکردنەوەی چەند دیمەنێکی ڤیدیۆی ماچەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەڵێت " من ئەوە دەزانم ڕۆژە ناخۆشەكان گەر درێژیش بن كۆتاییان دێت.. من سەخت ژیاوم سەخت دەژیم".
هەروەها نووسیوویەتی " كەس ناتوانێت ئەو شتانەی بەسەختی بەدەستم هێناوە لێم زەوت بكات و بێ بەهای بكات.. ژیان جەنگە و قوربانی و كۆڵنەدانی دەوێت ..منیش ئامادەم بۆ بەردەوام بوون .. بۆ تێكۆشان بۆ سەركەوتن.. شكست و تانە و ئازار ناموەستێنێت چونكە من ڕێگەكەم ڕاست و پاكەو خەونەكانم گەورەن".
كاردینا هێمن، جگە لەشاعیری، ئه‌و خانمه ئه‌كته‌ره، نزیكه‌ی ساڵێكه ده‌ستی به كاری ده‌رهێنان كردووه و كاری ده‌رهێنانی بۆ دوو كورته فیلم كردووه، هاوكات له مانگی ڕابردوودا خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئافره‌تی وه‌رگرت.
ئەو خانمە ئەکتەرە پێشتر سه‌باره‌ت مه‌رجی بۆ ئه‌و که‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ری وتبووی " هیچ مه‌رجێكم نییه، ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه لێم تێ بگات و رێز له كاره‌كانم بگرێت و پشتگیرم بكات بۆ كاری زیاتر و رێز له هونه‌ره‌كه‌م بگرێت".
کاردینا سپی له‌سه‌ر ناوه‌که‌ی له کوێوه هاتووه، ده‌ڵێت" كاردینا ناوی خۆمه، به‌ڵام دایكم نازناوی (سپی)ی بۆ هه‌ڵبژاردووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاردینا ناوی گوڵێكی سپییه و زۆریش حه‌زم لێیه‌تی و یه‌كێكه له‌و گوڵانه‌ی كه له ماڵه‌وه‌م هه‌مه، دایكیشم بۆ خۆشه‌ویستی ئه‌و نازناوه‌ی بۆم هه‌ڵبژارد".
ئەو هونەرمەندە یەكەم كچی كوردە کە رسکی کرد‌و لەنواندندا ماچی کوڕێکی كرد.
PM:12:43:16/01/2020