فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانێکی توندی برادۆست دەکەن

ئەمڕۆ پێنج شەممە دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا دەڤەری برادۆست لە سنووری پارێزگای هەولێر بۆردوومان دەکەن.

 

بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک، گوندی سنینان'یان لە دەڤەری برادۆست'ی سەربە پارێزگای هەولێر بۆردوومان کرد.

 

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، فڕۆکە جەنگییەکان زۆر بە نزمی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕێنەوەو ترس و دڵەڕاوکێ ی زۆری بۆ هاوڵاتیانی سنورەکە درووست کردووەو هێشتا زیانەکانی نەزاندراون. 



PM:01:00:16/01/2020