هەپەگە: پێنج سەربازی تورکیامان کوشتووە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" لەسەر چالاکییەکی گەریلاکانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" لە هەفتانین گەریلاکانیان دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامداوە، کە لەو چالاکییەدا پێنج سەربازی تورک کوژراون".

 

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم شێوەیە وردەکاری زیاتر دەخاتەڕوو: 

 

"١٣ی کانونی دووهەم کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەک هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتەنیندا کە لە هەرێمی حەفتەنینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، هێرشیان کردە سەر خاڵێکی سەربازی سوپای تورک لە نزیک گردی پارتیزان. هێزەکانمان چوونە سەر گردەکەو لە نزیکەوە هێرشیان کردە سەر دوژمن. هێزەکانمان دوای چالاکییەکە چوونە سەر هەر ٥ جەنازەی سەربازەکان و دەستیان بەسەر ٢ چەکی جۆری کڵاشینکۆف و بۆمبی دەستی و چەندین فیشەک و کەلوپەلی دیکەی سەربازی داگیرکەرانیان گرتووە. سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای چالاکییەکە بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی سەربازە کوژراوەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە. یەکینەکەشمان کە چالاکییەکەی ئەنجامدا، بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەڕانەوە بارەگاکانیان". 



PM:04:53:16/01/2020